دوو پیاوی ئایینی سعودی و ئێرانی هاوڕان : پـەتای کۆرۆنـا هێمای نزیك بوونەوەی ڕۆژی قیامەتە

 

لە چاوپێکەوتنێکی دا لەگەڵ کەناڵی mbc ووتاربێژی مزگەوتی قەبـای شاری مەدینە لە سعودیە گوتی با کەس نەڵێت ڤایرۆسی کۆرۆنا تایبەت بووە بە هۆزیك یان گەلێك یان خاکێك بەڵکو ئـەمە تـوانـا و هێزی خــودای تاك و تەنیـایە کە بەدیار کەوت و ئەم ڤایرۆسە بەشێوەیەك بڵاوبوویەوە کەس ناتوانیت ڕێگری لێ بکات و بێ دەسەڵاتی و بێ توانایی مرۆڤی دەرخست

لەلایەکی دیکەوە عەلی ڕەزا بەناهیان مامۆستای ئایینی ئێرانی و کەسی نزیك لە عەلی خامەنەئی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئێران پێ وایە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتـایە لە جیهان پەیوەندی هەیە بە نزیك بوونەوەی ڕۆژی زیندووبوونەوە و هاتنی ئیمامی مەهدی چاوەڕوانکراو کە شیعەکان پێیان وایە لە کۆتایی دونیا بەدیار دەکەوێت و پێویستە خەڵك بۆ ئەم ڕۆژە خۆی ئامادە بکات

س : الغــد برێس

Back to top button