یه‌كێتى، چه كار می كند؟
دابان محەمەد
1_تا ئێستاش، لاى هه‌ندێك خه‌ڵكى یه‌كێتى، قوباد تاڵه‌بانى توحفه‌یه و بۆ جوانى دانراوه له‌و شوێنه‌دا، ڕۆژێك به‌ناوى نیگه‌رانى له سه‌رۆكى حكومه‌ت و ڕۆژێكى تر به نمایشه‌كانى بۆ تیك تۆك و سناپ چات و ئینستاگرام و فه‌یس بوك، خه‌ریكى خاڵیكردنه‌وه‌ى شانین له به‌رپرسیارێتى. جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ گه‌یشتن به‌و پۆسته و له كه‌مپه‌ینى هه‌ڵبژاندنه‌كاندا ملیۆنان دۆلارى بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به كارهێنا، كه به‌شێكى زۆرى ئه‌و پاره‌یه مه‌كره‌مه‌ى ئه‌وكارانه بو كه نایاسایى و به گه‌نده‌ڵى له كابینه‌ى پێشودا بۆ چه‌ندین سه‌رمایه‌دارى كردبو…
2_زیاتر له 7 مانگه به نوسراو، به‌ڕاپۆرت، به كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به ده‌ر له گه‌نده‌ڵى و قۆرخكارى كۆمپانیاكانى یه‌كێتى! داوامان كردوه قاچاغچێتى چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتى له خاڵه سنورییه‌كان ڕابگیرێت، وه‌زیرى دارایى گه‌وره و بچوكى به‌رپرسانى حكومى و حزبى، یه‌كێتى بینوه بۆ چاره‌سه‌كردنى ئه‌م پرسه، به‌ڵام به بێ گوێدانه گیانى خه‌ڵك و مه‌ترسى ئه‌و ڤایرۆسه‌ى له ئێران بڵاوبوه‌ته‌وه، ئه‌م دیارده‌یه به‌رده‌وام بو، ناچار وه‌زیرى دارایى خۆى سه‌ردانى خاڵى سنورى باشماخى كرد و دایخست، په‌روێزخانیش به‌هه‌مانشێوه، به‌مه‌ش:
_ له دواى داهاتى نه‌وت، كه نا شه‌فافه و سه‌رچاوه‌ى گه‌نده‌ڵیه، یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانى داهات بۆ دابه‌شكردنى موچه، داهاتى ناوخۆ و خاڵه سنورییه‌كانه، به‌رده‌وامى قاچاغچێتى چه‌ند به‌رپرسێكى یه‌كێتى، خاڵه‌سنورییه‌كانى به‌داخستندا و ئه‌م داهاته كه‌مى كردوه…
_ ئه‌م ته‌شقه‌ڵه‌ى چه‌ند كه‌سێكى یه‌كێتى به وه‌زیرى دارایى، در‌و و نزیك له خه‌مخۆرییه‌وه نیه بۆ خه‌ڵك، به‌ڵكو داخستنى ئه‌م سنورانه، زیانى له داهاتى ڕۆژانه‌ى قاچاغچێتى چه‌ند به‌پرسێكى باڵاى یه‌كێتى داوه ….
3_قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، دوڕۆژ پێش ئێستا، سه‌رپه‌رشتى دواین كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆناى كردوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ده‌ركراوه، تا ڕاده‌یه‌ك ژیان و هاتوچۆ و ده‌ٍٍوامى بانكه‌كان وه‌ستاو و به‌وه‌ش لیستى دابه‌شكردنى موچه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات، سه‌یر له‌وه‌دایه:
_هاتوچۆ له هاوڵاتى قه‌ده‌غه ده‌كرێت، به‌ڵام گه‌شتى تاران بۆ سلێمانى و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌رده‌وامه!
_ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پارێزگار و ده‌زگاكانى ئاسایش و پۆلیس، وه‌ك ئاردى ناو دڕك و تاك تاك به دواى ئه‌وانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه سه‌ردانێكى ئێرانیان كردوه، به‌ڵام داخڵكردنى 300 بۆ 600 بارهه‌ڵگرى شه‌وانه و سه‌دان هاوڵاتى له ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه!
قوباد تاڵه‌بانى با قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هه‌ڵبگرێت و فه‌رمانبه‌رى بانكه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌وام و بانكه‌كان بكرێنه‌وه بۆ دابه‌شكردنى موچه،خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ڵاحیات و ده‌سه‌ڵاتى وه‌ك چاره‌سه‌ركردنى غازى كۆرمۆر و ته‌نده‌رى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى حه‌سیره‌یه، با وه‌ك به‌شێكى حزبه‌كه‌ى خۆى و په‌رله‌مانتاره‌كانیان! كه‌س چاوه‌ڕوانى هچى لێنه‌كات…