ئاگربەستەكەی سووریا ئەمشەو دەستپێدەكات

خواكوڕك
دوای ئەوەی هەریەكە لە وڵاتی روسیاو توركیا رێككەوتن لە بارەی ئاگربەست لە سوریا, ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا ئاگربەستی سەرتاسەری لەسوریا راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 29/12/2016 (ڤلادیمیر پوتین) لەمیانی لێدوانێكیدا رایگەیاند “بەپێی رێككەوتنێكی روسیاو توركیا رێككەوتننامەی ئاگربەستی سەرتاسەری لەسوریا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە واتا ئەمشەو پێنج شەممە لەسەر هەینی (29-30/12/2016) سەعات ١٢ ئاگربەستی سەرتاسەری دەستپێدەكات‌و بەردەوامدەبێت”.

ڤلادیمیر پوتین ئاشكراشیكرد:” دوای چوونە بواری جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاگربەستی سەرتاسەری بەئامادەبوونی نوێنەری رژێمی سوریاو ئۆپۆزسیۆن‌و لایەنە شەڕكەرەكانی ئەو وڵاتە لەكازاخستان دەست بەدانوستانی پرۆسەی ئاشتی لەسوریا دەكرێت.

هاوكات حكومەتی توركیا لە بارەی ئاگربەست رایگەیاند:” كە ئاگر بەستەكە گرووپە تیرۆریستیەكان ناگریتەوە, هیچ هەماهەنگیەك لەگەڵ ئەو گرووپانە ناكەن”

Back to top button