كوتلەی بەدر ھۆشداری دەدات
كوتلەی بەدر لە پارلەمانی عێراق ھۆشداری دەدات بە ھێزەكانی ئەمریكا كە چیتر سەروەری عێراق نەبەزێنن گەرنا ئەوا لە عێراق دەردەكرێن.
حەسەن كەعبی سەرۆكی كوتلەی بەدر بە میدیاكانیشی ڕاگەیاند كە زۆربەی عێراقیەكان دژی مانەوەی سوپای ئەمریكان لە وڵات و گەر جارێكی تر ئەمریكا پەلاماری ھێزەكانی عێراق بدات ئەوا پێویستە وڵات جێبھێڵێت .
ماوەیەكە میلیشیاكان بە موشەك ھێرش دەكەنە سەر ھێزەكانی ئەمریكا و لە بەرامبەردا فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا پێگەی میلیشیاكان دەكەنە ئامانج