یەكێتی سلێمانی خستۆتە بەردەم مەترسیدارترین دۆخ

دوا بەدوای جێبەجێ كردنی رێكارەكانی خۆپارێزی لە پەتای مەترسیداری كۆرۆنا لەلایان حكومەتی هەرێمی كوردستان و هاوڵاتیان، بەرپرسانی یەكێتی بۆ تێكدانی رێكارەكانی حكومەت لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوو كارەساتی گەورەی مرۆییان دروست كردووە، بەشێوەیەك كە ئێستا مەزندە دەكرێت زیاتر لە 500 كەس هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن لەناو شاری سلێمانی كە لەرێگای ئاسایش و دژی تیرۆری یەكێتی بە پێدانی پارە بێ كەرەنتینە گەرابنەوە ناو شاری سلێمانی”.

سەرچاوەیەكی لە ژووری ئۆپراسیۆنەكانی رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا ئاشكرای كردووە، كە بەرپرسانی یەكێتی بەهێز و چاو سوور كردنەوە و فاشار كردن لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، چەندین كەسیان بێ كەرەنتینە هێناوەتە ناو پارێزگای سلێمانی، سەرچاوەكە دەشلێت، نزیكەی 11 هەزار كەس لە سێ هەفتەی رابردوو گەراونەتەوە بۆ شاری سلێمانی لە ئێرانەوە، بەڵام رێژەی كەرەنتینە لە سلێمانی لە سەرووی هەزار كەسە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەو سەرچاوەی ناو ئۆپراسیۆنەی پارێزگاكان دژی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، یەكێتی هیچ شوێنێكی بازرگانیەكانی نەوەستاندووە، وەك قومارخانەكان كە زۆربەیان سەر بە بەرپرسە باڵاكانی ناو یەكێتین لەشاری سلێمانی ئەوە جگە لەوە رۆژانە 300 بۆ 600 كەس بەهۆی بازرگانی یەكێتی لەگەڵ ئێران داخلی ناو سنوری هەرێمی كوردستان كراوەن بەشێوەیەكی قاچاخ و نایاسایی”.

لەو بارەیەوە دابان محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە نووسینێكی دا كە لەبەشی وتاری مالپەری دەزگای میدیایی خواكوڕك بلاو كراوەتەوە دەنووسێت”زیاتر له‌ 7 مانگه‌ به‌ نوسراو، به‌ڕاپۆرت، به‌ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌ ده‌ر له‌ گه‌نده‌ڵى و قۆرخكارى كۆمپانیاكانى یه‌كێتى! داوامان كردوه‌ قاچاغچێتى چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتى له‌ خاڵه‌ سنورییه‌كان ڕابگیرێت، وه‌زیرى دارایى گه‌وره‌ و بچوكى به‌رپرسانى حكومى و حزبى، یه‌كێتى بینوه‌ بۆ چاره‌سه‌كردنى ئه‌م پرسه‌، به‌ڵام به‌ بێ گوێدانه‌ گیانى خه‌ڵك و مه‌ترسى ئه‌و ڤایرۆسه‌ى له‌ ئێران بڵاوبوه‌ته‌وه‌، ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌رده‌وام بو، ناچار وه‌زیرى دارایى خۆى سه‌ردانى خاڵى سنورى باشماخى كرد و دایخست، په‌روێزخانیش به‌هه‌مانشێوه‌،

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەنووسێت”ئه‌م ته‌شقه‌ڵه‌ى چه‌ند كه‌سێكى یه‌كێتى به‌ وه‌زیرى دارایى، درو و نزیك له‌ خه‌مخۆرییه‌وه‌ نیه‌ بۆ خه‌ڵك، به‌ڵكو داخستنى ئه‌م سنورانه‌، زیانى له‌ داهاتى ڕۆژانه‌ى قاچاغچێتى چه‌ند به‌پرسێكى باڵاى یه‌كێتى داوه‌ و دەشنووسێ”قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، دوڕۆژ پێش ئێستا، سه‌رپه‌رشتى دواین كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆناى كردوه‌، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ده‌ركراوه‌، تا ڕاده‌یه‌ك ژیان و هاتوچۆ و ده‌ٍٍوامى بانكه‌كان وه‌ستاو و به‌وه‌ش لیستى دابه‌شكردنى موچه‌ گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات، سه‌یر له‌وه‌دایه‌:

هەروەها دەشنووسیێ” هاتوچۆ له‌ هاوڵاتى قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام گه‌شتى تاران بۆ سلێمانى و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌!وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پارێزگار و ده‌زگاكانى ئاسایش و پۆلیس، وه‌ك ئاردى ناو دڕك و تاك تاك به‌ دواى ئه‌وانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ سه‌ردانێكى ئێرانیان كردوه‌، به‌ڵام داخڵكردنى 300 بۆ 600 بارهه‌ڵگرى شه‌وانه‌ و سه‌دان هاوڵاتى له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌!

 

سەرچاوەكەی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە رێژەی تووش بوو لە سلێمانی بزرە و مەترسیدارە، لە چەند رۆژی رابردووش بەرێوەبەری تەندرستی ئەو هۆشداریەی دا، كە دۆخی سلێمانی لەرووی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسیدارە و لە ئێستادا لە پێشبینیەكاندا 500 هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو شاری سلێمانی هەبێت، ئەمەش بەهۆی خەمساردی و تەداخوڵی بەرپرسانی یەكێتی بۆ تێكدانی رێكارەكان و جێبەجێ نەكردنی رێكارەكان وای كردووە كە لە ئێستادا سلێمانی لەبەردەم دۆخێكی زۆر دژوار دایە.

Back to top button