بە پێچەوانەی هەموو جیهان حەسەن روحانی بڕیارێک لە سەر رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەدات

سیاسەتێک بە ناوی “کەرەنتینە “کردنی شارەکان بوونی نابێت

 

حەسەن روحانی ، سەرۆک کۆماری ئێران ، ئەمرؤ یەکشەممە لە دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی ناوەندی ئابووری حکومەت و نوێنەرانی چالاکی بواری ئابووری گووتی : پێویستە چالاکییە ئابوورییەکان بەردەام بن و نەهێڵین بواری ئابوریمان لاواز بکرێت .

 

روحانی ڕاستەوخۆ دژایەتی سیاسەتی هەرجۆرە بەرێوەبردنی ( کەرەنتینەی ) کرد و گووتی : ئێمە شتێکمان بە ناوی کەرەنتینە نابێت بەڵام دەنگوۆیەک هەیە هەندێک لە مارکێت و شوێنە گشتییەکانی تاران کەرەنتینە کراون ، ئەوە ڕاست نییە و نە ئیستا و نە لە کاتی پشووی نەورۆزیشدا بەرنامەی کەرەنتینەمان نابێت و هەموو چالاکییەکانی رۆژانە بەردەوام دەبن ، کۆمەڵانی خەڵکیش خۆیان بەرپرسیارن بۆ پاراستنی خۆیان .

 

هەرچەند حکومەتیش بە پێی توانا یارمەتی خەڵکت دەدات بۆ ئەوەی ماوەیەکی زۆرتر لە ماڵەوە بمێننەوە .

Back to top button