خوشک و برایانی به‌ڕێز هه‌ر پرسیارێکتان هه‌بوو په‌یوه‌ندی به به‌ڕێز کاک قوباد تاڵه‌بانیه‌وه بکه‌ن!
چه‌ند ڕۆژێکه ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی، له‌جیاتی پشتیوانی له هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بۆ خۆپارێزی و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کوڕۆنا، به مه‌به‌ست و ده‌رفه‌تی ده‌بینن په‌لاماری حکومه‌ت بده‌ن و دڵه‌ڕاوکێ بڵاوده‌که‌نه‌وه!
چه‌ندێک له‌وانه وه‌ڵامی بابه‌تێکی منیان داوه‌ته‌وه‌و گهرهکیتیان بابه‌ته‌که بشێوێنن،! ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه ناویان بهێنم و له‌و ڕێگایه‌وه خۆ ده‌ربخه‌ن، منیش ده‌ڵێم بشفڕن ناوتان ناهێنم، جا هه‌ر پرسیارێکتان هه‌بوو، تکایه له میدیا و سۆشیال میدیا سه‌ری خه‌ڵکی پێ مههێشێنن، بفه‌رموون پرسیاره‌کانتان له به‌ڕێز کاک قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت بکه‌ن، با به‌ڕێزیان وه‌ڵامتان بداته‌وه‌و ڕاستی دۆخه‌که‌تان پێبڵێت!. ئه‌وه‌ی من نوسیومه بریتیه‌له
*مافی ئاسایی و یاسایی هه‌موو چین و توێژێکه داوای ماف و مووچه‌ی خۆی بکات، ئه‌رک و واجبی حکومه‌تیشه ماف و به‌رکه‌وته که‌سیه‌کانی هه‌موو موچه‌خۆرو پێشمه‌رگه وهاوڵاتیان دابین بکات.
* لە ھەموو دونیا پەرلەمان پاڵپشتی حکومەت بووە لە کاتی قەیراندا. بۆیه پێویسته پەرلەمانتاران بە ئەرکی سەرشانی خۆیان ھەستن لەم قۆناغە و ئەم وەڵام و وەڵامدانەوە پێمان وا نیە ھیچ خزمەت بە بارودۆخەکە بگەینیت .
حکومەت سیاسەتی خۆی جێبەجێ دەکات بە پێی ئیمکانیاتی مرۆیی و دارایی و درێغیش ناکات، ئێمه‌ش له‌په‌رله‌مان وێڕای چاودێری پێویسته پشتیوانی له حکومه‌تی خۆمان بکه‌ین و ئێمه و ئه‌وان جیاوازنین، به‌ڵکو ته‌واوکاری یه‌کترین.
بۆیه دیسان ده‌ڵێمه‌وه له‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌موومان پێویستمان به دان به‌خۆداگرتن و ئاماده‌کاری و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵگرتن هه‌یه، خه‌ڵکی کوردستانیش ماندوه و چیتر هیلاکی مه‌که‌ن، ئێوه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ناکه‌ن خه‌ڵک ئه‌زیه‌ت مه‌ده‌ن و ئه‌زیه‌ت بکێشن په‌یوه‌ندی به به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت بکه‌ن و وه‌ڵامی دروست له‌به‌ڕێزیان وه‌ربگرن.
خۆ ئه‌گه‌ر هیچی خێریشتان بۆ کوردستان پێناکرێ، ده‌توانن نزا بۆ خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن پارێزراوبێت. ئیلاهی خه‌ڵک و خاکی کوردستان بپارێزه