کۆرۆنا ( مزگەوتی ئەقسا)ی داخست
دەرکای مزگەوتی ئەقسا لە بەشی کۆنی ئۆرشەلیم ( بیت ئەلموقەدەس ) بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا کاتیكی نادیار دادەخرێت .
شێخ عومەر قەسوانی ، بەرپرسی ئەو مزگەوتە رۆژی یەکشەممە گووتی موسوڵمانان دەتوانن لە دەرەوەی مزگەوتەکە نوێژ و تاعاتی خۆیان بکەن .
هاکات ئیسرائیل هەموو چالاکییە گەشتیاری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەی بە گشتی کەم کردۆتەوو بۆ ئەوەی رێگری لە باو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات .
لە ئیسرائیل کۆبوونەوە لە 10 کەس زیاتر قەدەغەیە ، شوێنە گشتیەکانی وەک قوتابخانە ، زانکۆکان و دایەنگەکان و کەنیسەکان و بە گشتی شوێنە گەشتیاری و شانۆ و سینەما و ریستورانتەکان داخراون .