هاوژینی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە

 

ماریا بگوونا گۆمز تەمەن 45 ساڵ  ، هاوژینی  پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لە دوای پشکنین دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە .

 

حکومەتی ئیسپانیا ڕایدەگەیەنێت لە ئیستادا تەندروستی ماریا باشە ، ماریا و پێدرۆ سانچێز لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی مادرید دەژین و بە پێی ڕێنمایی پزیشکەکان هەڵس و کەوت دەکەن .

 

ئیسپانیا لە ئیستادا بە گشتی لە کەرەنتینە دایە ، تا رۆژی یەکشەممە ئاماری تووشبوانبە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا گەیشتۆتە شەش هەزار کەس و 200 کەسیش بەم هۆیەوە مردوون .

 

Back to top button