فەڕەنسا ڕێکاری نوێی هاتووچۆ بۆ رێگری کۆرۆنا دەگرێتە بەر

ئەمڕۆ یەکشەممە حکومەتی فەڕەنسا هاتووچۆی نێوان شارەکانی لە رێگای فڕۆکە ، شەمەنەفەر و ئوتۆبۆس بە شێوەیەک کۆنتڕۆڵ کرد بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکان کەمتر بێتەوە .

 

هاوکات ڕایگەیاند چەندین تەرمیناڵی گەورەی نێوان شارەکان و فڕۆکە خانە و وێستگەی شەمەنەفەری داخستووە و هەموو چالاکیەکانیان دەگاتە ئاستی نیوە .

 

وەزیرانی ژینگە پارێز و رێگاوبانی فەڕەنسا لە پرێسکۆنفرانسێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند سەرەرای ڕەچاوی بارودۆخەکە بەڵام ڕاگوێزانی کاڵاکانی تیجاری بە شێوەی خۆی دەبێت و لە ژێر کۆنتڕۆڵی چردا بەردەوام دەبێت

Back to top button