لە موسڵ ماڵ وباخچە و قوتابخانەكان بونەتە گۆڕستان

خواكوڕك
لە دوای پڕۆسەی ئازادكردنەوەی مووسڵ, دیاردەیەكی سەیر لەو ناوچە و گەڕەكانەی مووسڵ سەری ھەڵداوە كە تاكوو ئیستا ئازاد نەكراون, بەهۆی ئەوەی دانیشتوانەكەی توانای دەركەوتنیان نیە لە مالەكانیان, هەموو ئەوانەی دەبنە قوربانی جەنگ لە نێو باخچەی ماڵ ‌وبەردەرگاكان لەگۆڕ دەنرێن.

دانیشتوانانی موسڵیش دەڵێن:” بەهۆیی ئەوەی بوونەتە ئامانجی نیشانگران و بۆردومانە هەڕەمەكیەكانی “دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام” (داعش)،, ناچاركراون لە هەندێك حاڵەتدا مردووەكانیان لە باخەكانی خۆیاندا بنێژن, بۆیە دیمەنی كێلی گۆڕەكان لەناو باخی ماڵان و قوتابخانە و ھەموو باڵەخانەكانی شارەكە بووەتە شتێكی ئاسایی, ناتوانن بەهۆی خراپی رەوشەكە تەرمەكان بگوازنەوە گۆڕستانەكان.
دانیشتویەكی دیكەی موسڵ دەڵێت:” لەكاتێكدا تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی وردە وردە لە شارەكە دەردەپەڕێندرێت، بەڵام چاكدارانی داعش ناوچە رزگاركراوەكانی كەناری چەپی موسڵیان كردۆتە ئامانج بە هاوەن و نیشانگر، وەك تۆڵەسەندەنەوە و دەیان مەدەنییان كوشتووە و سەدانیشیان برینداركردوە و زیانیان بە خانو و موڵكوماڵەكانیان گەیاندوو .

ئەو هاوڵاتیەی موسڵ گوتوشیەتی:” لە ئێستادا داعش گەڕەكەكانی فەلاح ونورو دەووروبەری بەچڕی بۆردومان دەكات و ئەو گەڕەكانەیان وێرانكردووە‌و كۆمەڵكوژییان دژی خەڵكی بێتاوان ئەنجامداوە, بەتایبەت لەگەڕەكی فەلاح هێرشیان بە هاوەن كردەسەر ناوچە رزگاركراوەكانی خۆرهەڵاتی موسڵ بەبێ رەچاوكردنی ژیانی مەدەنیەكان.

دەرووناسێكیش: ئەم دیاردەیەیی شاری مووسڵ بە مەترسی دەزانن, لەسەر لایەنی دەروونی دانیشتوانی ئەو ناوچانە, بەتایبەت كاریگەری خراپی هەیە لەسەر دەروونی مندالان, ھۆكار دەبێت بۆ تێكچوونی ئاستی بیركردنەوەیان و شلەژانی نووستن دروستكردنی ترس و ناجێگیری رەوشی دەروونیان كە دواتر نەخۆشكەوتنیان بۆ ماوەیەكی درێژخایەن .

سەرچاوە
الدیارنا نیوز

Back to top button