لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سۆران رێنمایی و ڕێکاری نوێ بۆ72 کاتژمێری داهاتوو ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

لەم بڕیارانەدا سەبارەت بە ڕاگیرانی هاتووچۆی نێوان قەزاکان چەند روونکردنەوەیەک وەک رێکاری نوێ باس کراوە ،

هاوکات باس لە شوێنی فرۆشتنی کەڵ  وپەل دەکرێت بە پێی چۆنیەتی رێنامییەکان .

 

بڕیارەکان ناوچەی پیشەسازی و پێشانگای ئۆتۆمبێلەکان و شوێنە تەندروستیەکانیش دەگرێتەوە .

 

باس لە راگوێزانی ئەو باڵندەو پەلەوەرانە دەکرێت کە لە ناو شاردا بە خێو دەکرێن و یاسای توند بۆ فرۆشتنی بەقاچاغی مەڕو ماڵات گیراوەتە بەر

دەقی بڕیارنامەکە

بڕیاری لیژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆڕۆنا لە سۆران  ، لە بارەی٧٢ کاتژمێری داھاتوو ، جولە بەم شێوەیە دەبێ ..

 

١- ھاتووچۆی نێوان قەزاکان  رادەگیرێ ، تەنیا بۆ پێویستی تەندروستی و کارمەندانی ھیزە ئەمنیەکان و بازرگانی نێودەوڵەتی کراوە دەبێ ، بۆ ناحیەکانی سیدەکان و خەلیفان بۆ کاری پێویست نەبێ ھاتوچۆ نەکرێ  .

٢- جگە لەو  شوێنانەی ناوشار ، ھەموو بازار دادەخرێ :-

شوێنەکانی فرۆشتنی کەل و پەلی خواردەمەنی  / سەوزە فرۆش / شیرەمەنی فرۆش (ماست فرۆشەکان)  / نانەواخانەکان /    نۆرینگە و دەرمانخانەکان بە پێی رێنمایی دیاری کراو بۆیان /  غاز فرۆشەکان / قەسابەکان ڕۆژێک نا ڕۆژێک / مریشک فرۆشەکان بە پەیوەستی ڕێنماییەکان / چێشتخانەکان بە شێوەی سەفەری .

٣- ناوچەی پیشەسازی و پێشەوەران و پیشانگاکانی ئوتومبیل دادەخرێن .

٤- جولەی ئوتومبێل بۆ کاری پێویست نەبێ قەدەغەیە لە ناو شار ودەوروبەری  .

٥- بۆ پێداویستی تەندروستی ، لە کاتی پێویست بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران پسولەی دەرچوون دەدات .

٦- بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر ئەوانەی ئاژەڵ و مریشک لە ناو شار بە خێو دەکەن ببەنە دەرەوەی شار  ، ئەگینا ڕوو بە ڕووی ئیجرائات دەبنەوە  . ھەروەھا ھەر کەس لە سنورەکان بە قاچاخ  کڕین و فرۆشتنی مەڕوماڵات بکات ، ڕوو بە ڕووی ئجرائاتی زۆر توندی یاسایی دەبێتەوە  .

٧- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆ  ڕادەسپێرین بۆ ڕێکستنی ھاتووچۆ بە پێی ئەو ڕێنمایانە .

٨- ھێزەکانی ئەمنی لە ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی بەرگری شارستانی ، ھاوکاری پۆلیسی ھاتوچۆ و لیژنەی ئابوری سۆران ئەبن بۆ جێ بە جێ کردنی ئەو بڕیارانە .

٩- ناحیەکانی سەر بە سۆران ھەمان ڕێنمایی دەیانگرێتەوە .

١٠- ئەم شەو١٥لەسەر ١٦ی ئازار ، کات ژمێر ١٢ی شەو جێ بەجێ دەکرێت .

ژمارە تەلەفۆنی ژووری عملیات

٠٧٥٠٣٦٠٣٥٣٤

٠٧٥٠٣٦٠٣٥٣٩

ژوری ھەر کەس لە سنورەکان بە قاچاخ  کڕین و فرۆشتنی مەڕوماڵات بکات ، ڕوو بە ڕووی ئجرائاتی زۆر دەبێتەوە .

١٥/٣/٢٠٢٠

Back to top button