بەرهەم ساڵح کەسێکی دیکە بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت
بە پێی هەواڵی سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراقەوە ، بە مەرجی یاسای حکومەتی ئینتیقاڵی ، کوتلە سیاسییەکانی عێراق بۆ ڕاسپاردنی کەسایەتییەکی تری عێراقی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕەزامەندیان دەربڕیوە .
ئەو سەرچاوەیە بۆ کەناڵی ( روسیا الیوم ) ئاشکرا کردووە ( نەعیم سوهەیل ) لە لە ئیستادا پۆستی جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری بەدەستە ، بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێردرێت .