14 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا

 

لە ڕاگەیەندراوێکی نوێ دا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای دەکات  ، 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە، 9 کەسیان لە بەغدا و 5 کەسەکەی دیکە لە میسان، دیالە و دیوانیە تۆمار کراون .

 

بە پێی دووایین ئامار تا ءیستا لە عێراق 124 کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان ، 26 کەسیان ڕەوشی تەندروستیان باشە و 9 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

Back to top button