هێزی دەریایی ئەمریكا وھاوپەیمانان لە كەنداو سەقامگیریی ناوچەیی گەشەپێدەدات

خواكوڕك
ئەو كەشتیگەلە سەربازیەیی ئەمریكا كە جێگیركراون لە ئاوەكانی كەنداو، نیمچەدوورگەی عومان، دەریای سوور، دەریای عەرەبیی‌و بەشێك لە زەریای هندیی، بەشێكن لە كەشتیگەلی سەربازی نێودەوڵەتیی و عەرەبی كە ئاسایشی هاتوچۆی مەدەنییەكان لە دەریا دابین دەكەن.

ئەو گرووپە كەشتیانەی هێزی هاوبەشی دەریایی 26-لە نەتەوەیی پێكدەهێنن، لە سێ هێزی خاوەن ئەركدا رێكخراون كە ئاسایشی هاتوچۆی دەریایی مەدەنیی دابیندەكەن‌و لە رێگایی هەڵمەتی دژە-چەتە و دژە-تیرۆرستیی.
بەرپرسانی كەشتیگەلەكەش پێیان وایە سەرەڕای پاڵپشتیی ئەم ئەركانە، هێزی كەشتیەوانی 5ی ئەمریكا بەشداریكردووە, لە چەندین ئۆپەراسیۆنی فریاكەوتن لە ئاوە هەرێمییەكاندا پاڵپشتیی ئەندازیاریی‌و میكانیكی و تەندروستیی پێشكەش بە كەشتییە لێقەوماوەكاون كردووە, كە تەنها لە ساڵی (2012-2013) نزیكەی (30) جار یارمەتی دەریاوانانیان داوە كە13یان دەریاوانی ئێرانیی بوون.
شارەزای بواری ستراتیژی (فەتحوڵا موخلیس) بۆ مەسقەت نیوز روونیكردۆتەوە كە سەقامگیری ھەریمی ناوچەكەی ئێمە ئەوە دەخوازیت كە وڵاتانی ناوچەكە و وڵاتانی ئەنجومەنی كەنداو گرنگیەكی زۆر بدەن بە ئاسایشی دەریایی و چاودێری سنوورە دەریاییەكان, چونكە ئەم سنوورانە جگە لەوەی سامانێكی سروشتی گرنگە ھاوكات دەتوانێت ڕۆڵێكی جیوسیاسی گرنگیش ببیێت لە یەكلاكردنەوەی قەیران وململانیێ ھەرێمی و نێو دەوڵەتیەكان ھاوكات شوێنیكی ستراتیژی كیشەكانی لە مێژینەی ئیران و وڵاتانی عەرەبیشە .
هەروەها پسپۆڕی ستراتیژیی عومانی و تایبەتمەندی یاسای دەریاوانیی (سولێمان سوەیدی) بە ڕاگەیاندنەكانی گوت: “بوونی ئەمریكا لە كەنداو و دەریای عومان زۆر گرنگ و بەسودە بۆ هەموو وڵاتەكان.” ئاسایشی رۆیشتنی نەوتی جیهان دابیندەكات و ناهێڵێت بكەوێتە ژێردەستی هیچ لایەنێك كە ببێتە هۆی ململانێ لە ناوچەكەدا و زیان بە ئابوریی جیهان بگەیەنێت.
هەروەها گوتیشی: ” كەشتیەكانی ئەمریكا، بە هاوكاریی كەشتیەوانی وڵاتانی دراوسێ، چەتەگەریی سنورداركردووە و بازرگانیی نێودەوڵەتیی لەو مەترسییانە پاراستووە كە ژیانی دەریاوانان، لەگەڵ شمەك و كەلوپەلەكانیان، بخاتە مەترسییەوە.”
سوەیدی گوتیشی: “پەیوەندیی دوولایەنە و دەستەجەمعی لەگەڵ رێككەوتنی هاریكاریی بۆ [بوونی ئەمریكا لە ناوچەكە] و یارمەتی دابینكردنی پەیوەندییەكی هاوسەنگ لەنێوان وڵاتانی ناوچەكە و بەتایبەت وڵاتانی كەنداو، لەگەڵ ئەمریكا دەدات.”
هەروەها(جاسم شەمسی) پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە عومان، بە مەشاریقی راگەیاندووە:” پەیوەندیی نێوان سوپاكانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوكاریی كەنداو و سوپای ئەمریكا “نایابە” بەو هۆیەوە خزمەتگوزارییەك پێشكەش بە ناوچەكە دەكات كە فەرامۆشناكرێت، بەتایبەت لەڕووی پاراستنی ئاوەكانی كەنداو، دەریای عومان، دەریای عەرەبی باكور، نیمچەدوورگەی عەدەن و دەریای سوور”.
ئەو پسپۆرە پێی وایە بەبێ بوونی ئەم ھێزانە تەواوی ناچەكە رووبەرووی داگیركاری و جەنگێك دەبێتەوە كە ھاوشێوەی نەبووە لەمیژووی ناوچەكە ..
سەرچاوە
مشاریق للخبر
الچاد پریس

Back to top button