وەزارەتی تەندروستی: شەش حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوێكدا 6 حاڵتی تووش بووی راگەیاندوو و لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە” لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٥١) پشکنین ئەنجامدرا کە (٩١) لە شاری هەولێر و (٤٨)لە شاری سلێمانی و (١٢) شاری دهۆك، دەرەنجام (٦)تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە تووشبووی یەکەم پیاوێکی تەمەن ٤٤ ساڵ پیشەی (کاسبکاری سوتەمەنی) خۆی و دوو منداڵی و برایەکی تووشبوون وە دوو تووشبووەکەی تر ئافرەتێکی تەمەن ٦٣ ساڵ کە دەکاتە خۆشکی تووشبووەکەی گیانی سپارد لەگەڵ خزمێکی تری هەمان تووشبووی خوالێخۆشبوو کە پیاوە تەمەن ٦٨ ساڵە.

دەقی راگەیاندراوەكە..

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (١٩)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٣٩٨٨) هاوڵاتین لە (٣٥) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٦٤) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٤٢٤) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٢٤٦) هاوڵاتی کە لە (١٣٩) لە هەولێر، (٤٧) لە سلێمانی، (٢٥) لە دهۆك ،(٨) لە گەرمیان، (٧) لە ڕاپەڕین، (٢٠) لە کۆیە.
2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٥١) پشکنین ئەنجامدرا کە (٩١) لە شاری هەولێر و (٤٨)لە شاری سلێمانی و (١٢) شاری دهۆك، دەرەنجام (٦)تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە تووشبووی یەکەم پیاوێکی تەمەن ٤٤ ساڵ پیشەی (کاسبکاری سوتەمەنی) خۆی و دوو منداڵی و برایەکی تووشبوون وە دوو تووشبووەکەی تر ئافرەتێکی تەمەن ٦٣ ساڵ کە دەکاتە خۆشکی تووشبووەکەی گیانی سپارد لەگەڵ خزمێکی تری هەمان تووشبووی خوالێخۆشبوو کە پیاوە تەمەن ٦٨ ساڵە.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (٣٤) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (٤) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان ئەمڕۆ لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی .
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٥ی ئازاری٢٠٢٠
Back to top button