گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەبارەی مووچە دا

لە لێدودوانێكی دا گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە”خشته‌ی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاماده‌كراوه، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و رێكارانه‌ی كه بۆ پاراستنی هاووڵاتیان له به‌رانبه‌ر نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر، ده‌كه‌وێته دوای ئه‌و رێكارانه.
هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتوووە”فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه مووچه‌كانیان له خزێنه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه و به‌م زووانه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشی گەیاندووە” ئه‌م رێكارانەش تەنیا بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و خانه‌واده‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر.
دەقی روونكردنەوەكە..