شێوازی گرێبەستی هاوسەرگیری داعش

خواكوڕك
چەكدارانی گروپی تیرۆریستی داعش لەگەڵ ئەوەی بایەخی زۆریان بە(سەبایە)ی ژن‌و كچانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەدا, ئەوا بەشێوەیەكی گرێبەست مارەیی ئەنجام دەدا, مارەیی هاوسەرگیرییەكە، بە هەشت مسقاڵ زێڕی عەیار 21 دیاریی كراوە، هاوكات پاشەكی مارەكردنەكە بەهەمان شێوە 8 مسقال زێڕە.

(خواكوڕك) گرێبەستێكی هاوسەرگیری كە دەروچووی دیوانی قەزا-ی دادگای داعشەدەست كەوتووە تێیدا شێواز و چۆنییەتی گرێبەستی هاوسەرگیری لەو رێكخراوە روون دەكاتەوەو بەپێی یەكێك لە گرێبەستەكان مارەیی هاوسەرگیرییەك، بە هەشت مسقال زێڕ دیاری كراوە.

لەو بەڵگەنامەیەدا ئەوە روونكراوەتەوە كە دیوانی قەزا، دادگای ئیسلامی ویلایەتی نەینەوا لەلای چەپی موسڵ، بە ژمارە 760 و لە 12ی زولقەعدەی ساڵی1435 كۆچی گێربەستەكە كراوە، كە تێیدا ناوی ژن و پیاوەكە و بەخێوەكەر یاخود بریكارەكە و شاهێدەكان تۆماركراون لە كاتێكدا دوای ئەوەی هەردوولا شیاوی گرێبەستەكەیان پەسەندكردووە، بەهۆی نەبوونی هیچ رێگرییەكی شەرعی، لەبەردەم قازی و وەلی ئەمر و شاهێدەكان لەسەر ئەو گرێبەستە رێككەوتوون.

شایەنی باسە بەپێی گرێبەستەكە مارەیی هاوسەرگیرییەكە، بە هەشت مسقاڵ زێڕی عەیار 21 دیاریی كراوە، هاوكات پاشەكیەكەی (مۆخر) بەهەمان شێوە 8 مسقال زێڕە.

 

 

 

گرێبەستی هاوسەرگیری
گرێبەستی هاوسەرگیری
Back to top button