تورکیا زۆرترین ژمارەی توشبونی بەکۆرۆنا لە رۆژێکدا تۆمارکرد

وەزیری تەندروستی تورکیا تۆمارکردنی 8 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنای لەو وڵاتەدا راگەیاند.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە فەهرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاندوە، 8 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا لە تورکیادا تۆمار کراوە، بەوەش ژمارەی توشبوان لەو وڵاتەدا بۆ 18 کەس بەرزبوەوە.

کۆجا ئاماژەشی بەوەداوە، 7 لە توشبوەکان لە وڵاتانی ئەوروپاوە گەڕاونەوە و 3ی دیکەیان لە ئەمریکا.

دوێنێ کاروانی عومرەکارانی تورکیا دوای گەرانەوەیان لە سعودیە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی پەتای کۆڤید-19 کەرەنتینەکراون، بەهۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسەکەش 6 عومرەکار رەوانەی نەخۆشخانە کران.

 

Back to top button