ئه‌مڕۆ یەکەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنا له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیدەكرێته‌وه‌

ئەمریکا یەکەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەسەر نووشبووانی كۆرۆنا تاقیدەکاتەوە.

ئاژانسی هه‌واڵی ئاسۆشێتد پرێس له‌سه‌ر زاری بەرپرسێک لە ناوەندی توێژینەوەی واشنتۆن بڵاویكرده‌وه‌، ئەمرۆ لە ناوەندەکە یەکەم ڤاکسینی دژەکۆرۆنا له‌سه‌ر ژمارەیەک نەخۆشی كۆرۆنا تاقیدەکرێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،‌ كه‌ تاقیکردنەوەی ڤاكسینه‌كه‌ لەلایەن پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکا (NIH) پاڵپشتی مادی دەکرێت، کە سەرەکیترین ناوەندی توێژینەوەی زانستییە لە ئەمریکا.

ئەوەش لە کاتێدایە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابوردوودا لە ئەمریکا 102حاڵەتی نوێی تووشبوون و حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە، بەوەش کۆی گشتی توشبون لەو وڵاتە گەیشتە 3,782 کەس و کۆی گشتی گیان لەدەستدانیش 69 کەسە.

 

Back to top button