بەرپرسێكی باڵای ئێران بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

میدیای فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند، ئەندامێکی ئەنجومەی شارەزایانی ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ گیانی لەدەست دا.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16ى 3ى 2020 ،  ئایەتوڵڵا ھاشم بەتاحی نوێنەری تاران لە ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری بەھۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌ گولپایه‌گانی دوو رۆژ پێشتر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، بەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی 79 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شه‌هید به‌هه‌شتی قوم گیانی لەدەستداوە.

لە دوای چین و ئیتاڵیا، زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ئێران تۆمار كراوه‌، كه‌ هه‌تا ئێستا 13 هەزارو 938 حاڵەتی تووشبوون و 724 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران تۆمارکراوەو هه‌روه‌ها 4 هه‌زار و 590 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 

 

Back to top button