هۆشیار زێباری: كه‌سێكی به ئه‌زموون كاندید نه‌كرێ دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌بێت
هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له تویته‌ری خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه بێ دیارییكردنی كه‌سێكی به‌هێز و خاوه‌ن ئه‌زموونی كارگێڕی و پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، عێراق بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هۆشیار زێباری له تویته‌كه‌ی نووسیویه‌تی، له سه‌عاته‌كانی كۆتایی ناونانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی عێراقین كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی حه‌وت كه‌سییه‌وه دانوستاندنی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ زۆری كاندید و فشاره‌كان به‌هۆی تێپه‌ڕینی كات و هه‌ڕه‌شه ته‌ناهی و ته‌ندروستی و دارایی و جه‌ماوه‌رییه‌كان، پێویسته كه كه‌سێكی شیاو به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كان بۆ ئه‌و پۆسته دیاریی بكرێت.
ئه‌و قسانه‌ی هۆشیار زێباری له كاتێكدایه كه لایه‌نه شیعه‌كان چه‌ند ڕۆژێكه لیژنه‌یه‌كی حه‌وت كه‌سیان پێكهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی پرسی ناونانی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و ڕاده‌ستی سه‌ركۆماری عێراقی بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته دۆخه‌كه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و دانوستاندنه‌كان ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان نه‌بووه.