وەزارەتی دارایی و ئابووری: دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ مووچە دابەش دەکەین
ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند لە چەند رۆژی رابردوو هەندێک هەڵڵا لەسەر روونکردنەوەیەکی وەزارەتی دارایی دروستکرا، پێشتر وەزارەتی دارایی خشتەیەکی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند کە لە رۆژی یەکەشەممەوە دەستیپێدەکرد، بەڵام لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە رۆژی یەکشەممەوە قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند، کە قەدەخەی هاتووچۆش هەبێت، ئەوە دیارە کە بانکەکانیش ناکرێنەوە، پێشمەرگەش ناتوانێت هاتووچۆ بکات.
وهزیری دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان راشیدهگهێنێت ، پارەی پێشمەرگە حازرە، رۆژی یەکشەممەش ئەو پارەیە حازر بووە، قەدەخەی هاتووچۆ نەبووایە رۆژی یەکشەممە پێشمەرگە مووچەی وەردەگرت ، بەڵام بەداخەوە چەند پەرلەمانتارێک بە دیاریکراوی چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتی، بابەتێکیان گەورەکرد کە حەقی نەبوو، هەر هیچ نەبێ دەبێت حیسابی ئەوەیان کردبا حکومەتی هەرێم پێکەوەییە بەتایبەت لەنێوان ئەو سێ حیزبەدا، پارتی، یەکێتی و گۆڕان، هیچ نەبێت پێش ئەوەی بیکەن بە هەڵڵا پرسیان بە کاک قوباد بکردایە، چونکە هیچ بڕیارێک لەم حکومەتەدا بەبێ ئاگاداری کاک قوباد نادرێت.
ئاوات جهناب دهشڵێت ، بارودۆخەکە هی موزایەدە نییە، حەق نییە کەسمان موزایەدە بەسەر کەسماندا بکەین. لەسەر دڵسۆزی پێشمەرگەبێت، ئەگەر زۆر دڵسۆزبن بۆ پێشمەرگە بەقەدەر ئێمە دڵسۆز نین بۆ پێشمەرگە، ئێمە هەموو گەنجیێتیمان لە پێشمەرگایەتی دانا.