كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ .. بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.. سبه‌ى سێ شه‌ممه‌ …

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لەگەڵ بارینی نمە باران لە كاتەكانی ئێوارەدا. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی 21 و دھۆك 18 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 22 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.

 

Back to top button