نێچیرڤان بارزانى و پلاسخارت ده‌ستنیشانكردنى كاندیدێكيان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق تاوتوێ كرد
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/3/2020 نێچیرڤان بارزانى ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌وڵه‌كانى ده‌ستنیشانكردنى كاندیدێك بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیى سه‌قامگیریى سیاسى و پێكهێنانى حكوومه‌تێك كرده‌وه كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داوا ڕه‌واكانى خه‌ڵك و پارێزه‌رى مافه ده‌ستوورییه‌كانى گه‌ل و پێكهاته‌كانى وڵات بێت، لهمبارهیهشه باس له ڕۆڵى ئه‌رێنى و یارمهتیدهرانهى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرا.
دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و په‌ره‌سه‌ندنى جموجوولى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان، گرنگیى به‌رده‌وامیى هاوكارى و پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به‌تایبه‌تى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، دۆخى داراییى عێراق و ڕێكاره‌كانى به‌رگیرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و پابه‌ندیى به ڕینماییهكانى ڕێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى بوارى ته‌ندروستى، چه‌ند ته‌ورێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.