وەزیری تەندروستی: مەسرور بارزانی بۆ دووەمین جار بودجەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخان کرد
وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بۆ دووەمین جار بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بودجەیەكی دیكە بۆ فریاگوزاری خێرا تەرخانكرا.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، سەرۆكی حكوومەت بودجەی دووەمی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دیاری كرد.
وەزیری تەندروستی گوتی، سەرۆكی حكوومەت دوێنێ واژووی لەسەر بڕە بودجەی دووەم كردووە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوەیش پاڵپشتییەكی باشە تا هەڵمەتەكانمان بەردەوامی بێت، هەروەها ئەو بڕە بودجەیە بەسەر تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان بۆ كڕینی پێداویستییەكان.
وەزیری تەندروستی ئاشكرای كرد، ئەو ڕێكارەكان دەكرێت زۆر پێویستە و كۆمەڵێك ئامێری نوێش هاتوونەتە عێراق بۆ پشكنین لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی عێراق هەیە و دوای دڵنیابوونەوە لێیان بەكاری دەهێنین.
لە سەرەتای هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپستی تەواوی بۆ وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی هەرچییەك پێویست بێت بۆ ڕێگری لەو ڤایرۆسە ئەنجامی بدەن.