وەزیری تەندروستی: ژمارەیەک تووش بووی کۆرۆنا لە کوردستان چاک بوونەتەوە ئەمڕۆ یان سبەی دەگەڕێنەوە نێو خێزانەکانیان
دوای ئەوەی ئەمڕۆ وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد و لە میانەی سەردانەکەیدا ئاشکرای کرد کە ژمارەیەک تووشبووی کۆڕۆنا چاک بوونەتەوەو شەم نزیکانە دوا پشکنینیان بۆ دەکرێت و دەگەڕێنەوە نێو خێزانەکانیان.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: له دهۆك ئاماده‌كاری باش كراوه، به‌تایبه‌ت كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دراوه و ئه‌وه‌ش رێگری ده‌كات له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه و رێگری له‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات بێنه ناو پارێزگاكه، كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، ئه‌وه‌شی وت: “سه‌رجه‌م ئه‌و پشكنینانه‌ش كراوه بۆ هاووڵاتیانی پارێزگاكه نیگه‌تیف بووه”.
وەزیری تەندروستی راشیگه‌یاند، له سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا 35 حاڵه‌تی توشبوون به په‌تای كۆرۆنا تۆمار كراوه، 4 حاڵه‌تیان به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ركراوه و ره‌وانه‌ی ماڵه كراوان و هه‌ندێك حاڵه‌تیكی دیكه‌ش له‌مڕۆ و رۆژانی داهاتوو ده‌رده‌چێت له نه‌خۆشخانه و به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌چن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه به پێی رێنماییه‌كان و ئێستا ڤایرۆسه‌كه له له‌شیان نه‌ماوه و پشكنینه‌كانیان نیگه‌تیف ده‌رده‌چێت و ئێمه‌ش په‌له ناكه‌ین له ئه‌نجامه‌كان، به‌پێی رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و چه‌ندجارێكی دیكه پشكنینیان بۆ ده‌كرێته‌وه.
وەزیری تەندروستی ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد، له هه‌رێمی كوردستان لە کۆی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنها كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وانی دیكه باری ته‌ندروستییان جێگیره و هیچ نیشانه‌یه‌كی په‌تاكه‌یان پێوه دیار نییه.