چین دواجار چاره‌سه‌ری كۆرۆنا دروستده‌كات

دوای دوومانگ له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ وڵاتی چین و له‌ شاری وه‌هان بڵاوبووه‌وه‌، تا ئێستا نه‌توانراوه‌، چاره‌سه‌ریه‌ك بۆ ئه‌و ڤایرۆسه‌ بدۆزرێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چین تا ئاستێكی زۆر توانیویه‌تی كۆنتڕۆلی ڤایرۆسه‌كه‌ بكات، له‌ دواهه‌مین هه‌نگاویشیدا ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ هه‌نگاوی باشیان بڕیوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێكوت (ڤاكسین)ی تایبه‌ت له‌ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید – 19) و به‌مزووانه‌ تاقیكردنه‌وه‌ كلینیكییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن.

 

جان تسوان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا له‌ شانگهای له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ به‌دیكراوه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی پێكوتی (mRNA) و زانایان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان زانایان ده‌ست به‌ تاقیكردنه‌وه‌ كلینیكییه‌كان بكه‌ن”.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا له‌ شانگهای راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌نجامی پێكوته‌كه‌ له‌سه‌ر مشك تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ جه‌سته‌ی له‌ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هێزتر ده‌كات و ئێستاش چاوه‌ڕێی تاقیكردنه‌وه‌ی دیكه‌ ده‌كه‌ین.

 

Back to top button