گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران: نزیکەی 15 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونه‌

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاوبووه‌وه‌، ئێران یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی جیهان كه‌ زۆرترین تووش بوو گیان له‌ ده‌ستدانی به‌ هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ تێدا تۆماركراوه‌، تا دێت ئاماره‌كان روو له‌ زیاد بوون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، نزیکەی 15 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 853 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها چوار هەزار 996 کەس چاکبوونەتەوە.

شایه‌نی باسه‌ ئێران یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زۆرترین به‌رپرسی سیاسی  و دینی تێیدا تووشی كۆرۆنا بوون و ژماره‌یه‌كیشان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

Back to top button