وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت هانی پێشمه‌رگه‌ بده‌ن تا دژ به‌ حكومه‌ت ناڕه‌زایه‌تی بنوێنن

وەزارەتی پێشمەرگە بە ڕاگەیەندراوێک وه‌ڵامی ئەو لیوایانەی سەربه‌ یەکێتی دایەوە كه‌له‌باره‌ی مووچە دەڵێت، موزایەدە لەکەس قبوڵ ناکەین و هەر کەس و لایەنێکیش تەشهیر و ناوزڕاندن بکا و هانی پێشمەرگە بدات لەگرتنەبەری ڕێکاری پێچەوانەی یاساو پرەنسیپەکانی سەربازیی، ڕووبەڕووی دادگا و یاسایان دەکەینەوە، دەشڵێت: پابەند دەبین بە بڕیارەکانی حکومەتەوە.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە دووپاتی دەکەینەوە، کە بەباشی لەدۆخ و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە تێدەگەین و بەسنگفراوانیەوە پێشوازی لەنیگەرانی و سەرنجەکانیان دەکەین لەسەر ماف و شایستە داراییەکانیان، بەڵام بەتوندی لەبەرامبەر هەر موزایەدەو ناوزڕاندنێک دەوستینەوە کە لەرێگەی ئەو پرسەوە بەوەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانمان بکرێت

ده‌قی راگه‌ێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە دووپاتی دەکەینەوە، کە بەباشی لەدۆخ و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە تێدەگەین و بەسنگفراوانیەوە پێشوازی لەنیگەرانی و سەرنجەکانیان دەکەین لەسەر ماف و شایستە داراییەکانیان، بەڵام بەتوندی لەبەرامبەر هەر موزایەدەو ناوزڕاندنێک دەوستینەوە کە لەرێگەی ئەو پرسەوە بەوەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانمان بکرێت، روونە کە رێککارەکانی لیژنەی باڵای حکومەت بۆ رووبەڕووبونەوەی پەتای کۆڕۆنا و رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی، بۆتە هۆکاری دابەش نەکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگه، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەرێگەی وەزارەتی پێشمەرگه و وەزارەتی داراییەوە لەهەوڵی دۆزینەوەی رێگا چارەیەکی گونجاون بە دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی مووچە لەزووترین کاتدا، بەجۆرێک زیان نەگەینێت بەپڕۆسەی کەرەنتینەی گشتیی وتەندروستی هەمووان .
لەسۆنگەی بەرپرسیاریێتی نیشتمانیی و ئەخلاقیمانەوە، پابەندی خۆمان بەو رێککارو بڕیارانە دووپاتکردۆتەوە، هەر کەس و لایەنێکیش تەشهیر و ناوزڕاندن بکا و هانی پێشمەرگە بدات لەگرتنەبەری رێککاری پێچەوانەی یاساو پرەنسیپەکانی سەربازی، رووبەڕوی دادگا و یاسایان دەکەینەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٥ی ئازاری ٢٠٢٠

Back to top button