یەکەم پزیشکی خانەنشین وەك خۆبەخش گەڕایەوە بۆ بەرەنگاربوونەوه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا

 

پزیشکێکی خانەنشین لە پارێزگای موسل بەناوی سەعد سالم گەڕایەوە سەر کارەکەی وەك خۆبەخشێك بۆ بەشداری لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەم بارەیەوە سالم گوتی من پزیشکی نەشتەرگەریم لە ڕێکەوتی 31 ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019 خانەنشین کراوم و ئامادەم خۆم و هەموو زانستەکەم بخەمە بەردەستی فەرمانگەی تەندرووستی موسل.

هەروەها گوتی ئێستا یەکەم کارم پێ ڕاسپێردرا و نزیکەی 10 هەزار پەنجەوانە و 2 هەزار دەمامکی پزیشکیمان وەرگرت و داوا دەکەم یەك دەست و هاوکاربین ژن و پیاو گەنج و پیـر تـا لەم پەتایە بە سەلامەتی دەربازبین و هیوادارم پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندرووستی بـن و دوورکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و سەردانیکردنەکان

س : الغــد برێس

Back to top button