كیم جونگ: لە بری مەسیح یادی داپیرم بكەنەوە

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئامادەكاری بۆ پێشوازی كردن لە سەری ساڵی تازە كراوە, كە هاوتایە لەگەڵ یادی لەدایك بوونی پێغەمبەری مەسیح, رۆژنامەی “India Times” بڵاویكردووەتەوە، سەرۆكی كۆریای باكوور كیم جونگ ئیل فەرمانی دەركردووە، ئاهەنگی سەری ساڵ ساز نەكرێت و لە بری بیرهێنانەوەی مەسیح پێویستە هەموو هاووڵاتییەكی كۆریای باكوور یادی داپیرەی كیم جۆنگ سوك بكەنەوە.
لەكاتێكدا كە دەسەڵاتدارانی كۆریای باكوور، هەموو چالاكییەكی ئاینییان لە سەرەتای پەنجاكانی سەدەی رابردوو قەدەغە كردووە و تەنیا لە بیۆنگ یانگ كۆبوونەوەیەكی گەورەی كاسۆلیكەكان رێگەی پێ دەدرێت.

داپیرەی سەرۆكی كۆریای باكوور، پێگەیەكی گەورەی لە وڵاتدا هەیە و بە “دایكی پیرۆزی شۆڕش” ناودەبرێت, ژنێكی چەپ بووە و بەشداری لە شەڕی پارتیزانی لە دژی داگیركاری ژاپۆنی كردووە و رۆژی لە دایكبوونی جەژن و پشووی رەسمییە لە كۆریای باكووردا.
شایەنی باسە داپیرەی سەرۆك لە 24ی كانوونی یەكەم/ دیسەمبەری 1919 لەدایكبووە و لە رەوشێكی نادیاردا لە 1949 كۆچی دواییكردووە.

Back to top button