ڕاپۆرتێکی نهێنی بەریتانی : لەوانەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا ساڵێك بەردەوام بێت و 80 % خەڵك هەڵگری دەبـن

 

شارەزایانی حکومەتی بریتانیا لـە ڕاپۆرتێك دا سیناریۆیەکی ترسناكیان بۆ ئایندەی پەتای کۆرۆنا لە بەریتانیا خستە ڕوو و بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە کە بەرپرسانی تەندرووستی ئەم ووڵاتە ئامادەیان کردووە پێشبینی دەکەن تـا بەهاری ساڵی داهاتوو 2021 درێژەبکێشیت و لەو ماوەیە دا 80 % ی خەڵكی بەریتانیا کە ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 65 ملیۆن کەسە تووشی ئەم ڤایرۆسە بـبـن

هەروەها لە ڕاپۆرتەکە دا پێشبینی دەکەن سەدا 15 ی تووشبوانی ئەم ڤایرۆسە کە دەکاتە 9 , 7 ملیۆن کەس پێویستیان بە مانەوە دەبێت لە‌ نەخۆشخانە ئەمەش پاڵپەستۆ دەخاتە سەر خزمەتگوزاری تەندرووستی نیشیمانی NHS و لەلایەکی دیکەوە مات هانکۆك وەزیری تەندرووستی بەریتانیا ئەم هەواڵانەی پشتڕاست کردەوە کە باس لە نیازی حکومەت کردووە بە جیاکردنەوەی ئـەو تووشبوانەی کە تەمەنیان 70 ساڵــە بۆ ماوەی چوار مانگ

س : العربی
21

Back to top button