ئەحمەد داودئۆغڵو: هه‌ركاتێك بیر له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌مه‌وه ناخم ده‌سوتێ
له ساڵڕۆژی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه له ئه‌نجامدا 5000 كه‌سی بێگوناھـ بوونه قوربانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا و سه‌رۆكی پارتی ئایندهی توركیا به‌و بۆنه‌یه‌وه په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه.
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پارتی ئاینده له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له تویتێكدا ده‌نوسێت هه‌ڵه‌بجه زامێكی له‌بیرنه‌كراوه.
داودئۆغڵو نووسیویەتی، هەڵەبجە ناوی زامێکی لەبیر نەکراوە. منداڵ و برا کوردەکانمان بەرەو بۆنی سێ‌و ڕایان‌كرد، نەیانزانی چەكی كیمیاییە! هەركاتێ بیرلەم ڕووداوە دەكەمەوە ناخم دەسوتێ. هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، دوێنێ لە عێراق و ئەمڕۆ لە سوریا، هەزاران كەس بەچەكی كیمیایی گیان دەبەخشن. ئێمە یادیان دەکەینەوە.