به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ حاله‌تێكی تووش بووی كۆرۆنا له خانه‌قین تۆماركرابێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند كه له سنوری قه‌زای خانه‌قین دووكه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه، له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلسی خانه‌قین ره‌تی ده‌كاته‌وه كه هیچ حاله‌تێكی تووش بوی كۆرۆنا له خانه‌قین تۆماركرابێت.
عەقید دیار شەوکەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: “ئەمڕۆ لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کرا، تیایدا قەدەغەکردنی هاتووچۆ لەنێوان خانەقین و کەلار راگەیەندرا، هەروەها بەرێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند دوو کەس لە خانەقین تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئێمە لە پۆلیسی خانەقین و لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە خانەقین رایدەگەیەنین، هیچ حاڵەتێکی تووش بوو بە کۆرۆنا لە خانەقین تۆمار نەکراوە
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند ئەگەر هەر حاڵەتێک هەبوو ئێمە خۆمان لە رێگایی تەندروستی خانەقینەوە بۆ دانیشتووانی خانەقین و دەوروبەری رایدەگەیەنین”.