٥ تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە
دواي ئەوەی ژمارەیەک هاونیشتیمانی لە کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لەو بارەیەوە راگەیاند، دۆخی تەندروستی تووشبووانی دیکەش بەرەو باشییە و ئامانجمان ئەوەیە لە نزیکترین کاتدا هەموو تووشبووان چاکببنەوە و بیاننێرینەوە.
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی راشیگەیاندووە کە نابێت بۆ ماوەی 14 رۆژ کەس سەردانیان بکات.