له سنوری كفری چه‌كدارێكی داعش ده‌ستگیر كرا
دوای ئه‌وه‌ی داعش چاڵاكیه‌كانی له سنوری گه‌رمیان فراوانكرد چه‌ندین جار پێشمه‌رگه هه‌لمه‌تی راوه‌دونان و كێومالكردنی ناوچه‌كه‌ی له دژی تیرۆریستانی داعش ئه‌نجامداوه‌وز ئه‌مڕۆش توانرا لە سنوری ناحیەی زنانەی سەر بە قەزای کفری چەکدارێکی داعش دەستگیر کرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزه ئه‌منیه‌كان به ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاندووه كه ئەمڕۆ لە سنوری ناحیەی زنانە چەکدارێکی داعش دەستگیر کراوە کە پێشتر هەر لەگەڵ داعش بوەو دواتر هاتووەتەوە بۆ ناحیەکە و هاوکاری چالاکیەکانی داعش-ی کردووە.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد ، ” چه‌كداره‌كه به نه‌ته‌وه عه‌ره‌به‌و هاوكاری داعش بووه له‌و چاڵاكیانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجامدراون و لە ئێستادا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کفری لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستیپێکردووە”.