ئوسترالیا چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنامان دۆزیه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ جیهاندا بڵاوبووه‌وه‌، تا ئێستا وڵاتان به‌ دوای چاره‌سه‌ری ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ن چه‌ند وڵاتێكیش پێشڤه‌چوونی هه‌نگاوی باشیان له‌ باره‌ی دروستكردنی دژه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ هاوێشتووه‌و دواهه‌مین وڵات ئوسترالیا رایگه‌یاند كه‌ چاره‌سه‌ری كۆرۆنایان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

پرۆفیسۆر دەیڤد پاتێرسۆن، پزیشکی تایبەتمەندی نەخۆشییە گوێزەرەوەکانی ئوستراڵیا نیوزی ئوستراڵی راگه‌یاندووه‌ كه‌ دوو دەرمانیان بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا دۆزیوەتەو و رەنگە لە کۆتایی مانگی سێ بیخەنە بازاڕەوە.

ئه‌و پرۆفیسۆره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دەرمانی یەکەم بۆ چارەسەری ئایدز HIV بەکارهاتووە و ئەویدیکەش بۆ چارەسەری نەخۆشی مەلاریا بەکارهاتووە کە بە Chloroquine ناسراوە ، دەرمانەکە دراوە بە نەخۆشێک و بە تەواوی چاکبووەتەوە.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌رمانه‌كان کاریگەری زۆر گەورەی هەیە و داوا دەکەم زۆر بە خێرایی کاری لەسەر بکرێت.

Back to top button