وەزارەتی تەندروستی: ٣ تووشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکران

دوای ئەوەی پێشتر چەند حالەتێکی توشبووی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا

وەزارەتی تەندروستی روونیشیکردۆتەوە کە تووشبووەکان بەم شێوەیەی خوارەوە

منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ لە ئێران گەڕاونەتەوە دانیشتوی (تەکیە).
ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵ دانیشتووی سلێمانی
ئافرەتێکی تەمەن 45 ساڵ خزمێکی دیکەی توشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد.

 

Back to top button