ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق : بۆ هەر هێرشێک وەڵامی تووندمان دەبێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی بەوەکالەتی عێراق گوتوویەتی ، هەموو هێزەکانی عێراقی ئاگادار کاتەوە ، هەر هێرشێک بکرێتە سەر هیزەکانی ئەمریکا بە توندترین شێوە وڵامیان بۆی دەبێت .
هاوکات ڕایگەیاندووە پێویستە عێراق خۆی یەکلا بکاتەوەو بە تەواوی بێتە بەر فەرمانی هاپەیمانی دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا .
پۆمپیۆ هەروەها دەڵێت لە هەرشوێنێکەوە هێرش بکرێتە سەر بنکە سەربازییەکانمان ئەو شوێنە تەفرو تونا دەکەین و هیچ مۆڵەتێک بە هێزەکانی حەشدی شەعبی ژێر فەرمانی ئێران نادەیین بە ناوی عێراقەوە هێرشمان بکەنە سەر .
ئەو هۆشدارییە لە دوای ئەوە هات رۆژی شەممە بنکەی سەربازی تاجی بە بیست مووشەکی کاتیۆشاد کرایە ئامانج