كۆرۆنا ڕاھێنەرێكی ئیسپانیای كوشت

 

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیھانی تۆپی پێش خۆی لانەداو ڕاھێنەرێكی ئیسپانیا دەكوژێت

 

ئاژانسەكانی ھەواڵی جیھانی مردنی فرانسیسكۆ گارسیای ڕاھێنەری لاوانی یانەی ئەتڵەتیكۆ بورتادای لە شاری مەلەگە ڕاگەیاند بەھۆی توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا

 

ئەوە یەكەم حاڵەتی مردنە لە جیھانی تۆپی پێ بەھۆی ڤایرۆسەكە و چاوەڕێ دەكرێت لە ڕۆژانی داھاتوو لە جیھانی تۆپی پێ ھەواڵی ناخۆش ببیسترێت چونكە ئەو ڕاھێنەرە مەشقی بەردەوامی بە تیمەكەی كردووە

Back to top button