کەرکوک : بۆ ماوەی یەک هەفتە بڕیاری قەدەغە کردنی هاتووچۆ دەدرێت
لە کۆبوونەوەیەکدا لە نێوان هەرسێک سەرۆکایەتی وەک پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ، سهرۆكی شانهی بهرهنگاربوونهوهی قهیرانی تهندرووستی، سهرۆكی لیژنهی باڵای ئهمنی پارێزگای كهركووك ، دواتر بڕیار درا بۆ ماوەی یەک هەفتە قەدەغە کردنی هاتووچۆ ڕابگەیەندرێت .
بڕیارەکە لە پێناو ڕێگری لە تەشەنەکرنی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند خاڵێکی سەرەکی لە خۆ دەگرێت و لە سبەینێوە دەست پێدەکات و سەرجەم دەوامی فەرمانگەکان ڕادەگیرێت .
بە گشتی لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە دراوە لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی سبەینێ بۆ ماوەی ٧ رۆژ هاتووچۆ لە ناو شاردا قەدەغە دەکرێت .
هاوکات لە بڕیارەکەدا هاتووە پێویستە هەموو گەرەک و فەرمانگەکان و ناوچەکان بە دەرمانی دژە ڤایرۆس پاک بکرێنەوە
داواش لە هاووڵاتیان کراوە پابەندی رێنماییەکان بن