عێراق ئاسمانەکەی بە رووی هەموو گەشتە ئاسمانییەکاندا دادەخات

 

دورەید یەحیا جاسم، بەڕێوەبەری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باس لە داخستنی ئاسمانی عێراق دەکات بە رووی هەموو گەشتە ئاسمانیەکانی جیهانیدا .

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا کە ئەمڕۆ ئێوارە دەرچووە ڕێکەوتەکەی دیاری دەکات و دەنووسێت ئەم بڕیارە بۆ ماوەی یەک هەفتە لە ڕێکەوتی ١٧/٣/٢٠٢٠ وە تاکوو ٢٤/٣/٢٠٢٠دەبێت ، ئەم بڕیارە گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە .

 

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ئەم بڕیارە لە چوار چیوەی پلانی خۆ پارێزی و بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنایە .

Back to top button