یەكێتی بەردەوامە لە شكاندنی رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا
دوا بەدوای ئەوەی ئەمرۆ لە شاری سلێمانی دوور لە رێنمایەكان هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی بەتەواوی لەژێر فەرمانی یەكێتی رێگریەكانیان كەم كردەوە، ئەمرۆ لەناو شاری سلێمانی قەرەباڵغیەكی زۆر بینراوە، بەمەش رێكارەكانی جێبەجێ كردنی رێنمایەكان بەتەواوی شكاوە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیای خواكوڕك كەوتووە سەرباری داخستنی مەرزەكانی باشماغ و پەروێزخان، بەقاچاخ بردنی نەوت و بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێرانی یەكێتی هەر بەردەوام و ئەمەش بۆتە هۆكاری هاواری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و پارێزگای سلێمانی”.
سەرچاوەكەی دەزگای میدیایی خواكوڕك ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە كۆمپانیای نۆكان لەرێگای پازگەكانەوە، ئاسانكاری بۆ ئەو كەسانە دەكات كە لەرێگای هەولێر و دهۆك دێن بۆ قومار خانەكان، لە هۆتێلی میراڵ لە سنوری شارۆچكەی دۆكان”.
سەرچاوەكە گوتیشی میوانخانەی میرال كە دەكەوێتە سنوری شارۆچكەی دۆكان، قومارخانەیەكی تێدایە سەر بە كۆمپانیان نۆكانە، شەوانە كراوەیە و خەڵكی قومارچی لە دهۆك و هەولێریش سەردانی ئەو قومار خانەیە دەكەن بە رێگا پێدانی كۆمپانیای نۆكان هاتوچۆ دەكەن، هەروەها كەسانی ئێرانیش لەناو قومارخانەكە دان.