ململانێی نێوان ئاڵمانیا و ئەمریکا لە سەر تاپۆکردنی کۆمپانیانەکی لێکۆڵەری ڤاکسینی کۆرۆنا
کۆمپانیایەکی پزیشکی ئاڵمانی گەیشتۆتە ئاستێکی سەرکەوتوو بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا .
بەرپرسانی ئاڵمانی دەڵێن ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەدایە بە پێدانی پارەیەکی خەیاڵی بەو کۆمپانیایە ئەو داهێنانە بە ناوی خۆی تەواو کات و تاپۆی خۆی بکات .
وەزارەتی تەندروستی ئاڵمانیا پشتڕاستی دەکاتەوە دۆناڵدترەمپ بە نیاز بووە کۆمپانیای ( کییور – ڤاک ) ی ئاڵمانی قەناعەت پێبێنێت بە هەموو کەڵ و پەل و پزیشکەکانییەوە ڕاگوازێتە ئەمریکا .
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاڵمانیا هەروها دەڵێت بەرلینیش هاوکات لە هەوڵی ئەوەدا بە هەمان پێشنیارەکانی ئەمریکا ڕێگری بکات لەوەی ئەو کۆمپانیایە بچێتە ئەمریکا