بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر: لە سەر بڕیاری پارێزگار رێگە بە هاتووچۆی هەندێک ئۆتۆمبێل دار

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشکرای دەکات لە سەر بڕیاری پارێزگاری هەولێر قەدەغەی هاتووچۆ لە سەر هەندێک ئۆتۆمبێل هەڵگیرا کە ئەوانیش بریتین لە ئوتومبێلی هەندێك فەرمانگەی خزمەتگوزاری هەندێك کۆمپانیای وەك کۆمپانیاکانی خۆراك و هاوشێوەكانیان

 

 

ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی پێشتر رێگە بە ئەفسەر و کارمەندی هێزە ئەمنیەکان، کارمەندانی تەندروستی، راگەیاندنەکان، کۆمپانیای نەوت و کۆمپانیاکانی گەیاندن وەك کۆرەك و ئاسیا سێل درابوو، کە بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان لەدەرەوە بن بەڵام ئەو رێگە پێدانە مەرجدار دەبێت و تەنیا بۆ بەرێوەبردنی ئەرکەکانیان بێت و بۆیان نییە ژان و منداڵی پێ ڕاگوێزن .

 

لە کۆتاییدا هاووڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە پابەندی خالەکانی یاسایی بکەن و لە ئەگەری سەرپێچیدا سزا دەدرێن

Back to top button