ئاماری فەرمی مردووەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە ٨٥٣ کەس

 

کیانووش جەهانپور گوتە بێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمرۆ دووشەممە دووایین ئاماری مردووانی ئێرانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگەیاند .

 

بە پێی ئەو ئامارە تا نیوەڕۆی دووشەممە ١٠٥٣ کەسی دیکە لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون ، هەر بۆیەش تا ئێستا ئاماری گشتی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە چواردەهەزار و ٩٩١ کەس .

 

بە گوتەی جەهانپور لە نێوان ئەو کەسانەی تازە تووشبوون ١٢٩ کەسیان گیانی خۆیان لە دەست داوە و بە گشتی ئاماری مردووکان لە ئێران گەیشیتۆتە ٨٥٣ کەس

Back to top button