سه‌رۆك بارزانى پرسەو سه‌ره‌خۆشى خۆی ئاراستەی بنه‌ماله‌ى پێشه‌وا “قازیی محه‌ممه‌د” ده‌كات
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو مریەمی کچە چکۆڵەی پیشەوا قازیی محەممەد پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی پێشەوا قازیی محەممەد دەکات .
بروسكەی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی “مریه‌م خانمی قازی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ بنەماڵەی بەڕێزی پێشه‌وا قازیی محه‌ممه‌د
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی مریه‌م خانمی قازی، كچی پێشه‌وای نه‌مر و هاوسه‌ری به‌ڕێز سه‌ردار به‌گی جاف – مان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە ئێوەی بەڕێز و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و خەڵکی نیشتیمانپەروەری شاری مەهاباد ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی مریه‌م خانم بخاتە بەر ڕه‌حمه‌تی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هه‌موو لایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌سعود بارزانی
١٦ـی ٣ـی ٢٠٢٠