ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە “سۆران ” ڕاگەیاندرا

 

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە قەزای سۆران پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ١٤٢ کەس ئەنجام درا .

 

لە دوای دڵنیایی تەواو وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت بە خۆشحاڵیەوە هەر ١٤٢ کەسەکە وڵامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان نیگەتیڤ دەرچووە .

 

وەزارەتی تەندروستی هاوکات روونی دەکاتەوە ئەنجامی ئەم پشکنینە دڵخۆشکەرە بەڵام هاووڵاتیان نابێت کەمتەرخەم وبن و بە تەواوی ڕەچاوی رێنماییەکانی خۆپاراستن بکەن

Back to top button