ڤایرۆسی کۆرۆنا ، فەڕنسای خستە کەرەنتینەوە

ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕنسا ئێوارەی رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند بۆ ڕێگری لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا فەڕنسا کەرەنتینە دەکەیین .
بە گوتەی سەرۆک کۆماری فەڕنسا لە سبەینێوە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ هەموو فەڕەنسا دەبێت ڕەچاوی یاساکانی کەرەنتینە بکەن و هەموو کۆبوونەوەو هاتنەدەرەوەیەک قەدەغەیە .
ماکرۆن چەند جارێک دووپاتی کردەوە ئێمە لە شەڕی ئەو ڤایرۆسە گشتگیرەداین ، بۆیەش هەموو جۆر پیاسە و سەردانی بنەماڵەیی و کۆبوونەوەی رۆژانە نایاساییە لە هەموو شوێن و شەقامەکانی فەڕنسا